تەنیا بە ئاماژە كردن كۆنتڕۆڵی هەموو شتێك بكە
مرۆڤ ئەوەندە لەبیری حەسانەوەی جەستەییدایە بۆیە پسپۆڕانی بواری تەكنەلۆژیای داگرتنی دوگمەكانی ریمۆت كۆنتڕۆڵیشیان لەلا زەحمەت بووە بۆیە خەریكن ریمۆت كۆنتڕۆڵ چ دەكەن بە دەنگ یان بە ئاماژە كردن فەرمانەكان ئەنجام بدات.
ئامێری Onecue مرۆڤ لە كۆڵ ریمۆت كۆنتڕۆڵ دەكاتەوە و ئیدی پێویست ناكات بۆ هەموو ئامێرێك ریمۆت كۆنتڕۆڵێكی تایبەت بەخۆی هەبێت. ئامێرەكە لەراستیدا بۆ دەزگاكانی دەنگ و رەنگ چێكرابوو، بەڵام دەكرێت لەگەڵ گشت ئامێرەكانی دیكەش بگونجێت. دەكرێت بە ئاسانی لەنێوان ئامێرەكانی ماڵەوە یەكێكیان هەڵبژێری و پاشان فەرمانەكانی تایبەت بەو ئامێرەی هەڵتبژاردووەبە Onecue بسپێری، بۆ نموونە ئەگەر پەنجەكانت لەسەر لاپتۆپ دابنێی، لاپتۆپەكە بێدەنگ دەبێت، یان ئەوكاتەی دەست هەڵدەگرێ فیلمەكە نیشان دەدات. ئامێری oneceue هەردوو سیستەمی تیشكی X و وای فای تێدایه، هەربۆیە لەگەڵ هەموو ئامێرێك چ كۆن و چ نوێ دەگونجێت.
