كاتژمێری كامێرا، یا فڕۆكەی بچووك
تەكنەلۆژیای سەردەم هەنگاوەكان بەرەو كوێ دەنێ و لە كوێ دەوەستێ؟! پرسیارێك كە وەڵامدانەوەی نییە. ئەم ئامێرەی لێرەدا دەبینن، وەك كاتژمێر یان مەچەكبەندێك دەچێت. بەڵام كە لە دەستت دەرهێنا ئەوە دەبێتە فڕۆكە و دەفڕێت و وێنە بە كوالیتی بەرز لە چوار دەوروبەری دەگرێت.
(nixie) ناوی ئەو ئامێرەیە كە لە كێبركێی ساڵانەی كۆمپانیانی ئەنتەلدا سەرنجی پسپۆران و بەشداربووانی كێبەركێیەكەی راكێشا. وێنەكانی كە بە كامێرای مەچەكبەندە فڕۆكەكە دەگیردرێن، فول ئێچ دین. كاتێك مەچەكبەندەكە دەفڕێت، بە دوو شێوە سوودی لێدەبیندرێت، جۆرێكیان دەڕوات وێنەی مەبەست دەگرێت و دواتر دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی، جۆری دووەمیان بە دوای سەری بەكارهێنەرەكەیدا دەڕوات.
