پڕۆگرامێك بۆ سڕینەوەی پڕۆگرامەكان

پڕۆگرامێك بۆ سڕینەوەی پڕۆگرامەكان
پڕۆگرامێك بۆ سڕینەوەی پڕۆگرامەكان

سڕینەوەی یەكجارەكی پڕۆگرامێك، دژوارترە لە دانانی پڕۆگرامێك لەسەر كۆمپیوتەر، چونكە بەشێك لە پڕۆگرامەكان دوای سڕینەوەشیان شوێن پێی خۆیان لەسەر كۆمپیوتەر جێ دەهێڵن. پڕۆگرامێك گەلێك هەن كە ئەم كارە ئەنجام دەدەن. یەكێك لەم پڕۆگرامانە پڕۆگرامی Advanced Uninstaller PRO یە، تواكانی پڕۆگرامەكە بەم شێوەیەن:
- ناسینەوەی پڕۆگرامە تەواو دانەبەزیوەكان لەسەر ویندۆزو سڕینەوەیان.
- رێكخستنی ئەو پڕۆگرامانەی لەكاتی هاتنە سەری ویندۆز ئۆتۆماتیكی دەكرێنەوە.
- رێكخستنی فۆنتەكان و سڕینەوەو دانانیان لەسەر ویندۆز.
- سڕینەوەی فایلە زیادییەكانی ویندۆز.
- توانای سڕینەوەی ئەو فۆڵدەرانەی كە ناسڕێنەوە.
- سڕینەوەی گشت ئەو سایتانەی كە لە ئینتەرنێتدا سەردانیان دەكەین بۆ ئەوەی كە كەسانی تر نەزانن چ سایتێكمان كردۆتەوە.
- خێراییەكی زۆر لە بەدواداگەڕان و سڕینەوەی پڕۆگرامەكان.
- گونجان لەگەڵ گشت ڤێرژنەكانی ویندۆز بۆ نموونە ویندۆز7 و ویندۆز 8.
Top