بتڵەكانی ئاو دەبنە جلی لەبەركردن!

بتڵەكانی ئاو دەبنە جلی لەبەركردن!
بتڵەكانی ئاو دەبنە جلی لەبەركردن!
قەد بە زەینتاندا هاتووە رۆژێك دابێت لەم بتڵە ئاوە پلاستیكییانە كە رۆژانە چەندین جار دوای خواردنەوەی ئاو فڕێیان دەدەین، جلوبەرگ دروست بكرێت؟! چەند ساڵێك دەبێت هەوڵدراوە ئەو زبڵ و خاشاكەی ماڵەوە كە فڕێ دەدرێن، جارێكی دیكە سوودی لێوەربگیردرێتەوە. سوڕی ریسای كلین واتە دووبارە سوودلێوەرگرتنەوە لە زۆر وڵاتی جیهاندا بۆتە سەرچاوەیەكی ئابووری و داهات، تەنانەت هەندێك وڵات هەوڵیانداوە لە وڵاتانی دیكەش زبڵ و پاشەڕۆ بێنن و سوودی لێوەربگرنەوە. ئێوەش لەمەولا هەر لەماڵەوە دەتوانن لە بتڵە ئاو و بتڵە پیپسی بەهۆی ئامێری pete كە لەلایەن داهێنەرێكی تەكنەلۆژیای سەردەم كە بە رەگەز هەنگارییە بەناوی kovaces apur چێكراوە جلوبەرگ دروست بكەن. ئامێرەكە بە دیواردا هەڵدەواسرێت و پڕۆگرامێك كە لە ئامێرەكەدایە و داوا دەكات ئەو جلەی دەتەوێ چ ئەندازەیەك بێت، رەنگی چۆن بێت و ستایلی چۆن بێت، بەهۆی ئەوەوە دیاری دەكەی كە چ جۆرە جلێكت دەوێ، ئیدی لەسەر بەكارهێنەر پێویستە تەنیا لە سەرەوە بتڵە ئاو و پیپسی تێبكات و لە خوارەوەش جلی مەبەستی خۆی وەربگرێتەوە. بەم كارە هەم ژینگە لە مەترسی پیسبوون و لەناوچوونی بەهۆی ماددەی پلاستكییەوە رزگاری دەبێت و هەم جلوبەرگێكیش بۆ بەكارهێنەرەكەی دروست دەبێت. دیارە ئەو ئامێرە هەتا ئێستا نەچۆتە بواری بەرهەمهێنانی زۆر و بەربڵاو و تەنیا بۆ تاقیكاری چێكراوە و سەركەوتووش بووە.
Top