دیواری ئاگرین ئەمجارەیان بەشێوەی هاردوێر
دیواری ئاگرین لە جیهانی ئایتیدا بە (firewall) ناسراوە، زۆرتر بە شێوە نەرمەئامرازە، واتە سوفتێر، یان روونتر بڵێین: پڕۆگرامە، كەمتر ئامێرێكی هاردوێر هەبووە كە ئەركی دیواری ئاگرین ئەنجام بدات. لەم رۆژانەدا كۆمپانیایەكی ناسراو لە بواری سیكۆرتییەوە، ئامێری Bitdefendor box بۆ بەرگری كردن لە تۆڕە بچووكەكانی ماڵ و نووسینگەكەكان خستە بازاڕەوە. ئەم ئامێرە دیواری ئاگرینە، دەبێتە دیوارێكی ئاگر لە ئاست هەڕەشە و مەترسییە ئەمنتییەكانی وەك سیخوڕی، ڤایرۆس و ترۆجان.
ئامێری ناوبراو جگە لە ئەركی خۆی وەك رۆتێرێكی سەربەخۆش سوودی لێوەرەدەگیردرێت. بەرێوەبەری بەشی ئەمنییەتی كۆمپانیای بەرهەمهێنی ئامێرەكە رایدەگەیەنێ كە “بۆكس” لە نێوان كۆمپیوتەر و رۆتێردا وەك ئامێرێكی چاودێری تۆڕ دادەنرێت و خێرایی ئەنتەرنێتیش دانابەزێنێ.
ئامێری Bitdefendor box تەنیا گرنگی بۆ كۆمپیوتەر نییە، بەڵكو بۆ كامێرا چاودێرییەكان، تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان و ئامێرەكانی دیكە كە پەیوەندییان بە ئینتەرنێتەوە هەیە.
