بەهێزترین مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆید
یەكێك لە گرفت و كەموكوڕی مۆبایلە هۆشمەندەكان ئەوەیە كە لە ئاست بەركەوتن و كەوتنە خوارەوە و ئاودا ناسكن و بە بچووكترین بەركەوتن تێكدەچن، كۆمپانیای Sonim هەوڵیداوە كە بەهێزترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی بەناوی XP7 بخاتە بازاڕەوە. مۆبایلێك كورد گوتەنی حەوت گیانی هەیە و قەت تێكناچێ.
شاشەی مۆبایلەكە چوار ئینجە، كوالیتییەكەی جۆری WVGAیە گەر دەستكێشیشت لە دەستدابێ كار دەكات، كێشی مۆبیالەكە 290 گرامە، باترییەكەی هەتا مانگێك دانابەزێت، بەڵام گەر بەردەوام قسەی پێبكرێت بە دوو رۆژ دادەبەزێت. مۆبایلی ناوبراو لەئاست، تەزووی كارەبا، بەركەوتن، تۆز و خۆڵ خۆراگرە و لە ناو ئاویشدا كاری خۆی ئەنجام دەدا، بە گەرما و سەرماش تێكناچێت.، رامەكەی یەك گیگابایتە، میمۆری ناوخۆی 16 گیگابایە. كامێرای سەرەكیشی 8 میگاپیكسلە.
