ئینتەرنێت لە شوێنی چەرخی جگەرە وەربگرن

ئینتەرنێت لە شوێنی چەرخی جگەرە وەربگرن
ئینتەرنێت لە شوێنی چەرخی جگەرە وەربگرن

مرۆڤ لە سەردەمێكدا دەژی كە بەبێ زانیاری نوێ، بەبێ بوونی هێڵی ئینتەرنێت ژیانی لا ئاسان نییە. تەنانەت ئەگەر لە گەشت و سەیرانیشدا بێت. بۆ گەشت و سەیران تەبلێت و مۆبایلە هۆشمەندەكان چونكە قەوارەیان بچووكە بۆ هەڵگرتن و گەشت گرنگن، هەرچەندە لە رێگەی تۆڕەكانی مۆبایلەوە دەتوانی ئینتەرنێت وەربگری، بەڵام رەنگە گونجاوترین شێواز ئەم ئامێرەبێت كە لێرەوە باسی دەكەین، ئامێری Gee Buzzard 24 بۆ وەرگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لە ئۆتۆمبێلدا سوودی لێوەردەگیردرێت. ئامێرەكە لە شوێنی چەرخی داگیرسانی جگەرە لە ئۆتۆمبێلدا دادەنرێت و بۆیە قەت شەحنەكەی دانابەزێت و ئینتەرنێتی خێرا و بەبێ پچڕان بۆ ئەوانەی لە ئۆتۆمبێلەكەدان دابین دەكات
Top