سپێكه‌رێك گوێ له فه‌رمانی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرێت
كۆمپانیای ئامازۆن، سپێكهر واته (بڵندگۆ)یه‌كی به‌رهه‌م هێناوه كه فه‌رمانه ده‌نگییه‌كانی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌بیستێ و ئه‌نجامی ده‌دات، ناوی ئه‌م بڵندگۆیه (ئیكۆ)یه و ره‌نگه له‌م ماوه‌یه‌دا بكه‌وێته بازاڕه‌وه. ئیكۆ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری كلۆدهوه هه‌یه، (كلۆد) به‌و خزمه‌تگوزارییه ده‌گوترێت كه له رێگەی ئینته‌رنێته‌وه زانیارییه‌كان هه‌ڵبگیردرێن و به‌هۆیه‌وه زانیاری سه‌باره‌ت به مۆسیقی، هه‌واڵ و زانیاری، كه‌ش و هه‌وا به به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ. بۆ نموونه به‌كارهێنه‌ر به‌ده‌نگی خۆی فه‌رمان ده‌كات، فڵانه گۆرانی كه له سایتی ئامازۆندا هه‌ڵگیرابێت، بڵاو بكاته‌وه. یان پێی بڵێت كه‌شوهه‌وای فڵانه شار چۆنه... ئه‌م ئامێره حه‌وت مایكرۆفۆنی تێدایه ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه گۆرانیش بڵاوده‌كاته‌وه ده‌توانێت ده‌نگی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ببیستێ.
