كاتژمێرە كۆنەكەت بكە بە كاتژمێرێكی زیرەك
كاتژمێرە ژیرۆكە نوێیەكان بوونەتە یەكێك ئامێرە بەرچاوەكانی تەكنەلۆژیای سەردەم، ئەم كاتژمێرانە چەند خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی نوێیان تێدایە كە زۆر جاران هەر لەم لاپەڕەی ئایتیدا باسمان كردووە، بەڵام رەنگە حەز نەكەن كاتژمێرەكەی دەستتان بە كاتژمێرێكی ژیرۆك بگۆڕنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا حەز دەكەن كاتژمێرە كۆنەكەتان تایبەتمەندی كاتژمێرێكی ژیرۆكی نوێی هەبێت، بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای دیجیتالی سەردەم زنجێرێكی یان قایشێكی نوێی كاتژمێریان چێكردووە كە هەموو تایبەتمەندی كاتژمێرێكی زیرەكی تێدایە و دەكرێت كاتژمێرەكە كۆنەكەت لەو بخەی..
زنجیر، یان قایشەكەی كاتژمێر بەناوی (T-band) كەوتۆتەبازاڕ و سێ جۆری هەیە. جۆری ND- HD- OD.
جۆری ND شاشەی نییە، بەڵام باترییەكەی هەتا هەفتەیەك شەحنەكەی دانابەزێت. لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت، سیستەمی GPS هەیە، چاودێری خەو، چاودێری تەندروستی بە سوود وەرگرتن لە هەستەوەری GRS گەرمی لەش نیشان دەدات، بەڵام جۆری HD شاشەیەكی نا دیاری هەیە، كاتێك ئاگاداركردنەوەیەك دەدات، شاشەكە پێدەبێ، زانیاری پێویست دەداتە بەكارهێنەرەكەی و تەنیا توانای نیشاندانی دەق و ژمارەی ئینگلیزی هەیە. جۆری OD شاشەیەكی لەمسی لەسەرە، مایكرۆفۆنی هەیە و پەیڤەكان دەكاتە نووسین.
