تەنیا بە كورتەنامەیەك زانیاری سەر كۆمپیوتەرەكەت بسڕەوە

تەنیا بە كورتەنامەیەك زانیاری سەر كۆمپیوتەرەكەت بسڕەوە
تەنیا بە كورتەنامەیەك زانیاری سەر كۆمپیوتەرەكەت بسڕەوە

ئێستا زانیاری و داتاكانی شەخسی بوونەتە دیجیتالی، وێنە و دۆكیۆمێنت و فیلم و داتای گرنگ هەمووی لەسەر لاپتۆپەكەت خەزن كراون، بە تێكچوونی لاپتۆپەكەت رەنگە زۆربەی داتاكان بسڕدرێنەوە، سڕانەوەی داتاكان بەقەد ئاشكرابوونی و دزەكردنی داتا شەخسییەكان گرنگ نین، بۆ نموونە گەلێك نهێنی هەن كە لەناو لاپتۆپەكەتدا هەڵتگرتووە، كەچی یەكێك بەمەبەست لاپتۆپەكەت دەدزێت و مەبەستیشی دەستڕاگەیشتن بە داتا نهێنییەكانتە، لە كاتێكی وادا چ دەكەی؟
میمۆرییە گرنگەكانی SSD كۆمپانیای سكیڤێر درایڤ كە لەبری هارد لە لاپتۆپە نوێیەكاندا دادەنرێن، باشترین هەڵبژاردەیە، چونكە بەناردنی كورتەنامەیەك بۆ لاپتۆپەكەت هەرچی زانیاری سەریەتی دەسڕێتەوە. ئەویش چ سڕانەوەیەك كە بە هیچ پڕۆگرامێكی هێنانەوەی زانیاریش ناگەڕێندرێنەوە، واتە سڕانەوەی یەكجارەكییە.
ئەگەر لاپتۆپەكەت هی كۆمپانیا بێت و هەڵگری دەیان ژمارەی حیسابی بانكی بێت، ئەوكات دەزانی سڕانەوەی داتاكان چ گرنگییەكی هەیە. ئەگەر كورتەپەیامەكەش بە لاپتۆپەكە نەگات، دیسان قفڵی سەر لاپتۆپەكە بەهیچ جۆرێك ناكرێتەوە، ئەگەر نیازیان هەبێت بە شێوازی تایبەتی بیكەنەوە دیسان زانیارییەكان دەسڕدرێنەوە.
Top