ماوس له‌ شێوه‌ی قه‌ڵه‌م

ماوس له‌ شێوه‌ی قه‌ڵه‌م
ماوس له‌ شێوه‌ی قه‌ڵه‌م

زۆر جاران باسی گرنگی ماوس واتە (مشكۆك)ـەی كۆمپیوتەرمان كردووە، ماوس كلیلی كردنەوەی دەرگای كۆمپیوتەر و فەرمان و كردارەكانی كۆمپیوتەرە، بەبێ ماوس، یان جێگرەوەیەكی باشی ماوس ناتوانرێت بە باشی سوود لە كۆمپیوتەر وەربگیرێت. ماوسەكان جۆر وشێوەیان جۆراوجۆرە و هەر هەمووشیان لە كاردا وەك یەكن. ئەگەر تۆی بەكارهێنەری ماوس حەز دەكەی هەمیشە لەكاتی كاركردنیشدا قەڵەمت لە دەستدا بێ، ئەوە ماوسی جۆری Penclic Bluetooth Mouse B2 زۆر گونجاوە، ئەم ماوسە قەڵەمێكی بلوتوسییە. لە نوكی پێنووسەكە تۆپێكی بچووكە كە هێمای ماوسی سەر كۆمپیوتەرەكە دەجوڵێنێت. پێنج دوگمەشی بۆ داندراوە كە هەر كام فەرمانی تایبەت بە خۆیان ئەنجام دەدەن، وەك كلیكی لای راست، كلیكی لای چەپ، سكرۆل، بڕین و پێوەنووسان ئەنجام دەدەن، ئەو شوێنەی ماوسەكەی لەسەر دادەندرێ هەم ماوسەكە رادەگرێ و هەمیش ماوسەكە شەحن دەكاتەوە.
Top