بەرهەمی نۆكیا دەگەرێتەوە
دووبارە كۆمپانیای نۆكیا گەرایەوە ناو بازاڕی تەنەلۆژیا ئەوەیش بەبەرهەم هێنای ئای پادێك بەناوی N1 كە شاشەكەی 7.9 بەسیستەمی وێندۆز فۆن كار دەكات ئەویش بەهەماهەنگی كۆمپانیای چینی XIAOMI كە تایبەتە بە دیزانی ئای پاد پێدەچێت لەسەرەتای ساڵی تازە بڵاو بكرێتەوە .كۆمپانیای نۆكیا 7 مانگ دەبێت هیچ بەرهەمێكی بەناوی خۆی بەرهەم نەهێناوە دوای ئەوەی كە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هەموو پشكەكانی كڕی بە بڕی 7.2 ملیار دۆلار ئەمە یەكەم بەرهەمی تازەی كە نۆكیا بەرهەمی بهێنێت بەناوی خۆی .
