دیسكتۆپێك وەك لاپتۆپ شەحن دەبێتەوە

دیسكتۆپێك وەك لاپتۆپ شەحن دەبێتەوە
دیسكتۆپێك وەك لاپتۆپ شەحن دەبێتەوە
كۆمپیوتەری سەرمێز واتە دیسكتۆپ، گرفتی سەرەكی ئەوەیە كە وزەی خۆی لە كارەبا وەردەگرێت و هەركە كارەبا رۆیشت ئەویش دەكوژێتەوە، هەرچەندە UPS تا رادەیەك ئەم گرفتەی چارەسەر كردووە، بەڵام UPSیش ماوەیەكی كەم باتری لەخۆیدا رادەگرێت بۆ چارەسەری ئەم گرفتە و بۆ ئەوەی كە كۆمپیوتەری سەرمێزیش وەك لاپتۆپ شەحن بكرێتەوە، كۆمپانیای Eurocom نوێترین كۆمپیوتەری بێ كەیسی خۆی كە بە All-in-one ناسراون خستە بازاڕەوە. ئەم كۆمپیوتەرە نوێیە كە بەناوی Uno4 ناسراوە، لەناوخۆیدا باترییەكی تێدایە كە هەتا شەش كاتژمێر شەحنەكەی دانابەزێت.
كۆمپیوتەری ناوبراو، تایبەتمەندییەكانی گرنگ و بەرچاون، چوارچێوەیەكی بەهێزی هەیە، زۆر بە وردبینی دروستكراوە هەر بۆیە بەر هاتنی بۆ بازاڕ سەرنجی زۆر لە لایەنگرانی راكێشاوە. شاشەی كۆمپیوتەرەكە تەواو لەمسییە، لە قوتابخانەكان، نۆرینگەی پزیشكان، نەخشەسازان سوودی لێوەردەگیردرێت. خێراییەكەی 2.9 گیگاهێرتزە. رامەكەی 16 گیگابایتە. هەتا هاردی 5 ترابایتیش هەڵدەگرێت، شاشەكەی 21.5 ئینجە. كوالیتی نیشاندانی فول ئێچ دییە. كێشەكەی 7.5 نیوە. دەسكێكی هەیە دەكرێت بە ئاسانی هەڵبگیرێت.
Top