ویندۆز 10 دوو سیسته‌م پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
چاوه‌ڕوان ده‌كرا ناوی نوێترین ویندۆزی مایكرۆسۆفت ویندۆز 9 بێت، چونكه ویندۆزی پێشووتر ویندۆز 8.1یه. به‌ڵام له راگه‌یاندنێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند كه ویندۆزی دواتر ویندۆز 10یه، ویندۆزێك به‌ناوی ویندۆز9 بەرهەم ناهێنرێت.
به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ویندۆز 10 ئه‌مانه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌زانن كاتێك ویندۆز8 به‌رهه‌م هات و دوگمه و شریتی start له‌و ویندۆزه‌دا نه‌ما، زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز كه‌وتنه گله‌یی و هه‌تا هه‌ندێكیان ئاماده نه‌بوون ویندۆز7 به ویندۆز 8 بگۆڕن، به‌ڵام ویندۆز10 تێكه‌ڵاوییه‌كه له نێوان ویندۆز8 و 7دا. هه‌رچه‌نده ویندۆز 10 كه مایكرۆسۆفت خستویه‌ته‌ڕوو، بۆ تێست و تاقیكارییه و هه‌تا ڤێرژن و ده‌ستكاری دوایش ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ، ره‌نگه گۆڕانكارییه‌كی زۆری تێدا پێك بێنێ. گرنگترین گۆڕانكاری ئه‌وه‌یه له ویندۆزدا چه‌ندین دیسكتۆپ هه‌یه بۆ رۆیشتن له ویندۆزێكهوه بۆ ویندۆزێكی دیكه به داگرتنی دوگمه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت.
