قایشی پانتۆڵیش مۆبایل شەحن دەكاتەوە

قایشی پانتۆڵیش مۆبایل شەحن دەكاتەوە
قایشی پانتۆڵیش مۆبایل شەحن دەكاتەوە
هەتا ئێستاش دابەزینی شەحنی مۆبایل لەكاتە هەستیارەكاندا بۆ بەكارهێنەران وەك كێشەیەك ماوەتەوە. چونكە مۆبایل بۆ شەحنكردنەوە پێویستی بە كارەبا هەیە و كارەباش لە هەموو شوێنێك نییە. هەرچەندە رێگەی دیكەش هەیە بۆ شەحنكردنەوە وەك وزەی خۆر و شەحنی پورتێبڵ..تاد. لەم ماوەیەشدا قایشێكی پانتۆل بەناوی Xoo بەرهەم هاتووە كە باترێكی تایبەتی تێدایە و شوێنی دانانی كێبڵی میكرۆ یوئێس بی هەیە، بەهۆیەوە دەكرێت مۆبایلەكەت شەحن بكەیەوە. هەرچەندە ماوەیەكی زۆری پێدەچێت كە مۆبایلێك شەحن بكرێتەوە واتە 3 كاتژمێر، بەڵام كاتێك بەكارهێنەر لە گەشت و گەڕاندایە ئەو ماوەیە زۆر گرنگ نییە.
Top