فلۆ شوێنی ماوس دەگرێتەوە
ماوس، شاكلیلی جیهانی كۆمپیوتەر مێژوویەكی لەمێژینەی لەگەڵ كۆمپیوتەردا هەیە، بەبێ ماوس (مشكۆكە) ناكرێ هیچ سوودێك لە كۆمپیوتەر وەربگیردرێت، ئەگەرچی شاشەی لەمسیش بەرهەمهاتووە، بەڵام هیچ لەرۆڵ و گرنگی ماوس كەمی نەكردۆتەوە و هیچ ئامێرێكیش شوێنی ماوسی نەگرتۆتەوە. لەم ماوەیەدا ئامێرێكی بەناوی Flow بەتەمایە شوێنی ماوس لەق بكات و ماڵئاوایی بە ماوس بكات. (فلۆ) كە ئامێرێكە لە شێوەی بازنەیی و بەقەد ماوسێك دەبێت دەستوورە جووڵەییە و لەمسییەكانتان بە باشترین شێوە ئەنجام دەدات.
خاڵی جێگەی تێڕامان ئەوەیە كە ئێوە دەتوانن خۆتان جووڵەكان دیاری بكەن، بۆ نموونە ئەگەر بەری دەستتان بۆ سەرەوە بەرن و بۆ لای خوارێ یان سەرێ جووڵەی پێبكەن، دەنگ كەم و زیاد دەكات. (فلۆ) لەگەڵ سیستەمی كۆمپیوتەر و تەبلێت دەگونجێت. پڕۆگرامەكانی وەك كۆمپیوتەر، ئۆتۆكاد، فۆتۆشۆپ و رادیۆی ئەنتەرنێتیش لەگەڵ (فلۆ) دەگونجێن.
