درایڤ بۆت فیته‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ته
ئۆتۆمبێل له ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵگەدا گرنگی تایبه‌تی هه‌یه و ئۆتۆمبێله‌كانیش وه‌ك ئامێره‌كانی دیكه به‌ره‌و دیجیتالی و هۆشمه‌ندی رۆیشتوون، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك ته‌نیا ئه‌وه‌نده له ئۆتۆمبێل ده‌زانێ كه وه‌ك شۆفێرێك ئۆتۆمبێله‌كه باژوێت، ئیدی تێكچون و خراپ بوون به فیته‌ر بسپێرێت، ئه‌وه‌ش تێچووییه‌كی ماددی ده‌وێت. له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رهه‌مهێنانی ئامێری دیجیتالی سه‌رده‌م ئامێری درایڤ بۆتیان(Drivebot) به‌رهه‌م هێناوه.
ئه‌م ئامێره بچووكه و به‌قه‌د فلاش میمۆرییه‌ك ده‌بێت، وه‌ك ده‌نگڵێك به شوێنی تایبه‌تی كه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌یه ده‌خرێت، له رێگەی ئه‌وه‌وه ده‌زانی چ كه‌موكوڕییه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كه‌دایه، گشت زانیاری سه‌باره‌ت به مۆبایله‌كه له رێگەی درایڤ بۆتەوە بۆ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌گوازرێنه‌وه، له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت كه ئه‌پلكه‌یشنێكی تایبه‌ت به درایڤ بۆتی تێدایه و ئاگاداری كه‌موكوڕییه‌كانی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌بی. كه ئه‌م ئامێره له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌بێ، ئیدی ده‌زانی چ كه‌موكوڕییه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه و پێویستت به فیته‌ر نامێنێت.
