شاشه‌یه‌ك سێ جار قه‌د ده‌بێته‌وه!
له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌یه‌ی دواییدا ته‌كنه‌لۆژیای شاشه، واته (screen) چ شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن بێت، یان شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه دیوه. شاشه‌كان له قه‌باره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌وه به‌ره‌و ته‌نكی رۆیشتن تا وای لێهات وه‌ك په‌ره‌كاغه‌زێكی ته‌نكیان لێهات. له‌م دواییه‌دا كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی شاشه‌یه‌كی له جۆری super AMOLED به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌كرێت سێ جار قه‌د بكرێت و بنووشتێته‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌مین شاشه‌یه به‌مجۆره له جیهاندا به‌رهه‌م بێت. به‌رهه‌مهێنه‌رانی شاشه ده‌ڵێن شاشه‌كه هیچ كات كوالیتی خۆی له‌ده‌ست نادات، ئه‌گه‌ر هه‌زاران جاریش به‌م شێوه‌یه بنوشتێته‌وه.
