مه‌چه‌كبه‌ندی سمارت سیمكارتیشی ده‌خرێته سه‌ر
هونه‌رمه‌ندی گۆرانی راپی ئه‌مه‌ریكی will.i.amیش هاته ناو جیهانی ئامێره دیجیتالییه‌كانه‌وه، ناوبراو مه‌چه‌كبه‌ندێكی هۆشمه‌ندی به‌ناوی Puls خسته‌ڕوو، مه‌چه‌كبه‌نده‌كه ئه‌ركی مۆبایلیش ئه‌نجام ده‌دات، چونكه سیمكارتی ده‌خرێته سه‌ر كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ڵام بدرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له سیسته‌می G3یش سوود وه‌رده‌گرێت.
بازنه دیجیتالییه‌كه رامه‌كه‌ی گیگابایتێكه و 16 گیگابایتیش میمۆرییه‌كه‌تی و پشتیوانی له سیسته‌می GPS و G3 و سیم‌كارت ده‌كات. باترییه‌كه‌شی له لای خواره‌وه‌یه‌تی.
له‌سه‌ر شاشه چه‌ماكه‌وه‌ی ده‌توانی ئه‌پڵكه‌یشنی ته‌ندروستی سه‌یر بكه‌ی، جگه له‌وه‌ش سیسته‌می وه‌ڵامدانه‌وه به ده‌نگی هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێگەی سه‌رنجه بۆ ئه‌م بازووبه‌نده چه‌ند ئامێرێكیش چێكراوه كۆتێك بۆشه‌حنكردنه‌وه، كۆڵه‌پشتییه‌ك بۆ سیسته‌می ده‌نگی و پێڵاو بۆ ژماردنی هه‌نگاوه‌كان!
