دێڵ ركابەری لەگەڵ سۆنـــی و مایكرۆسۆفت دەكات

دێڵ ركابەری لەگەڵ سۆنـــی و مایكرۆسۆفت دەكات
دێڵ ركابەری لەگەڵ سۆنـــی و مایكرۆسۆفت دەكات

كۆمپانیای dell رایگەیاند بە بەرهەمهێنانی ئامێری تایبەت بەگەمەی ئەلكترۆنی تایبەت بەخۆی دەكەوێتە ركابەرییەكی جددی لەگەڵ سۆنی و مایكرۆسۆفت. ئەگەر هەتا ئێستاكە دوو دڵی بۆ هەڵبژاردنی ئامێرێكی تایبەت بە گەمەی ئەلكترۆنی لە نێوان كۆمپیوتەری تایبەت بەگەمەی ئەلكترۆنی و ئامێرێكی دیكە یەكێكیان هەڵبژێری، پێموایە Alienware Alpha هەڵبژاردنێكی گونجاو بێت. گەرچی لەمێژ ساڵە سۆنی و مایكرۆسۆفت بە بە بەرهەمهێنانی ئامێری تایبەت بەگەیمی وەك PS و ئیكس بۆكس، لە مەیدانەكەدا یەكەم بووبن، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەو ئامێرەی دێڵ ركابەرێكی جددی بێت بۆ ئەوان.
ئامێری ناوبراو پرۆسیسەری دوو پانتایی Core i3 لەسەرە كە خێراییەكەی نزیكەی 3 گیگاهێرتز دەبێت، چوارگیگابایت رامەكەیەتی و 500 گیگابایت هاردییەتی.
Top