لایتێك تەنیا بە ئاو كار دەكات
بۆ ئەوانەی گەشت و سەیران دەكەن و شەوانە لە دارستان و چیادا دەمێننەوە، چرا لایت ئامرازێكی گرنگە! هەتا ئەو چەند ساڵەی دوایی نەبێت چرا لایتەكان تەنیا بە وزەی باتری كاریان دەكرد، ئێستا چرا لایتێك لەلایەن كۆمپانیای ئیتان بەناوی blackout buddy H2O بەرهەمهاتووە كە تەنیا بە ئاو كار دەكات.
ئەم چرا لایتە جۆرێك لە باتری شەحنكراوەی تێدایە كە بەئاو شەحن دەبێتەوە، بەهۆیەوە سێ گلۆپی LED رووناك دەبن. هەر ئەوەندە بەسە تۆزێك ئاو لە شوێنی ئاوتێكردنی لایتەكە بكرێت و چرا لایتەكە بەهۆیەوە هەتا 72 كاتژمێر بەردەوام كار دەكات. ئەگەر هەستت پێكرد رووناكی كەم بۆتەوە هەندێكی دیكە ئاوی تێبكە بەسە.
