سایتێك بۆ فێربوونی زمانەكان
فێربوونی هه‌ر زمانێكی دى ده‌بێته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و هزرفراوانی بۆ تاك، هه‌ر بۆیه ده‌ڵێن تۆ چه‌ند زمان بزانێ، ئه‌وه‌نده مرۆڤه‌ی.. گه‌لێك پڕۆگرام و خول وانه‌ی فێركردنی زمان هه‌ن، له په‌نا ئه‌وانه‌شدا به هه‌زاران سایتی ئه‌لكترۆنی واته ماڵپه‌ڕ هه‌ن كه بۆ مه‌به‌ستی فێركردنی زمان داندراون.
سایتی www.forvo.com یه‌كێك له‌و سایته سه‌ركه‌وتووانه‌یه بۆ فێربوون هه‌ر زمانێك، هه‌تا زمانی كوردیش. ئه‌م سایته بۆ ده‌ربڕینی زمانه‌كه‌یه واته گۆكردنی وشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌و زمانه‌ن، زیاتر له 240 زمان له‌و سایته‌دا هه‌ن، دیاره هه‌موو وشه‌یه‌كی تێدا نییه، به‌ڵام تۆش ده‌توانی به‌هۆی مایكرۆفۆنێكه‌وه له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سایته‌كه‌دا هاوكار بی و وشه‌ی زیاتر بخه‌یته ناو سایته‌كه. زیاتر له 500 هه‌زار وشه لەو سایته‌دا هه‌ن، كه ده‌كرێ گوێیان لێبگری.
