ماوسی گێنزا دەرگایەك بەرەو یاری ئەلكترۆنی
ماوسی تایبەت بەگەیمی ئەلكترۆنی لە جیهانی گەیمدا تا رادەیەكی باش شوێنی دەسكی گەیم (جویستیك)ی گرتۆتەوە. لەم دواییەدا كۆمپانیایەكی هوڵەندی ماوسێكی نوێی گەمەی بەناوی گینزا (Genza) بەرهەم هێناوە كە كوالیتی پارچەكانی باشن و گونجاون و ماوسەكەش ستایلێكی تایبەت بەخۆی هەیە. ماوسەكە هەستەوەری سەرووی تیشكی سووری لەسەرە و دەكرێ بڵێین وردەكاری نیشاندانی بە بەراورد بە ماوسەكانی دیكە باشترە. دوگمەكانی كە حەوت دوگمەن ماوسەكە ئازارێك بە پەنجەكانی بەكارهێنەر ناگەیەنن و دەكرێت بە ویستی خۆیشت رێكی بخەی. ماوسەكە لە رێگەی بلوتوسەوە بە كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت. گۆی ناوەوەی ماوسەكە لە ئەلۆمینیۆم پێكهاتووە و هیچ كات تێك ناچێت.
