ته‌نیا له دوو خولهكداشێرپهنجهی پرۆستات ده‌زاندرێت
رێكخراوی توێژه‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپی (فرانهۆفهر) یه‌كه‌مین ئامێری هه‌ست پێكردنی خێرای به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتی خسته‌ڕوو. ئه‌م ئامێره له‌م ماوه‌یه‌دا له پیشانگەی بازرگانی COMPAMED نیشان ده‌درێت، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئامێره‌كه رایانوایه كه ئه‌م ئامێره له ماوه‌ی كه‌متر له دوو خوله‌كدا شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات هه‌ست پێبكات و نه ته‌نیا هه‌ست پێكردن، به‌ڵكو بزانێت شێرپه‌نجه‌كه مه‌ترسیداره یان مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی نییه.
به‌هۆی ئه‌و ئامێره‌وه كه وێنه‌كه‌ی لێره‌دا ده‌بینن ئه‌و كه‌سه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت هیچ چه‌شنه سۆنهرێك یان تاقیكردنه‌وه‌ی ئازاربه‌خشی له‌سه‌ر ئه‌نجام نادرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت تووشی شێرپه‌نجه بێت، شریتێكی سوور نیشان ده‌دات، ئه‌گینا شریته‌كه ره‌نگی سه‌وز ده‌بێت.
