به مۆبایل زه‌ردوویی منداڵه‌كانتان بزانن
ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ئه‌گه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كانی بچینه پێش، ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه به‌هۆیه‌وه لێدانی دڵ، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، تاو له‌رز ده‌زانرێت، هه‌روه‌ها له كاتی وه‌رزشكردندا رێژه‌ی سووتانی كالۆری، پێوانی مه‌ودای رۆیشتوو، پێوانی ئه‌و به‌رزاییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وین و...تاد ده‌زاندرێت. له‌م دواییه‌شدا دیاره گروپێكی شاره‌زا له بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ئهپلكهیشنێكن كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت نه‌خۆشی زه‌ردوویی منداڵان هه‌ست پێبكرێت.
توێژه‌رانی زانكۆی واشنتۆن ئامرازی (Bilicam)یان به‌رهه‌م هێناوه كه به یارمه‌تی كارتێك و مۆبایل كار ده‌كات و له تاقیگهشدا سه‌ركه‌وتوو بووه.
له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت پڕۆگرامه‌كه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه دابه‌زێنن، پاشان كارتێك كه به‌قه‌د كارتێكی بانكی ده‌چێت و له‌سه‌ر كارته‌كه چه‌ند ره‌نگێك چاپكراوه، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی منداڵه‌كه داده‌نێن به مۆبایله‌كه له كارته‌كه و جه‌سته‌ی منداڵه‌كه وێنه ده‌گرن، دواتر پڕۆگرامه‌كه زانیارییه‌كان بۆ شوێنێك به‌ڕێ ده‌كات و له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا بوونی زهردوويی له منداڵدا هه‌ست پێده‌كرێت.
