مۆنیتۆری 27 ئینجی بە باشترین كوالیتی
پێدەچێت كۆمپانیای dell بەڕاست لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێ شان لە شانی كۆمپانیا مەزنەكانی وەك ئەپل و مایكرۆسۆفت بدات. دوای ئەوەی كە كۆمپانیای ئەپل مۆنیتۆرێكی بە كوالیتی K5 بەناوی iMac retina بەرهەم هێنا، كۆمپانیای dell هەوڵیدا لەو مەیدانەدا خۆی تاقی بكاتەوە و بۆیە یەكەمین مۆنیتۆری بەرهەم هێنا كە مۆنیتۆرێكی 27 ئینجییە و كوالیتییەكەی 5120X2880ە. ئەم مۆنیتۆرە بەناوی Ultrasharp up2715kیە. ئەو مۆنیتۆرە كە دوو Display portە و پۆرتێكی mini-Dpیە. دەتوانێت 60 فرێم لە چركەیەدا خۆی بگۆڕێ.
