چاویلكه‌ی هۆشمه‌ند دەبێتە یاریده‌ری پزیشك
دۆزینه‌وه‌ی ره‌گه‌كانی خوێن تا راده‌یه‌ك بۆ دكتۆره‌كانیش دژواره، به‌تایبه‌تی ره‌گه باریكه‌كان. له‌م دواییه‌دا چاویلكه‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ به ناوی Evena medical به‌رهه‌م هاتووه كه خزمه‌تگوزاری سه‌رووی سووری له‌سه‌ره و ته‌واوی رهگهكهكان نیشان ده‌دات، پزیشك و یاریده‌ره‌كانی ده‌توانن به‌هۆی ئه‌م چاویلكه‌یه‌وه به خێرایی ره‌گه‌كان ببینه‌وه. زۆر كه‌س دۆزینه‌وه‌ی ره‌گه‌كانیان زۆر دژواره و جار هه‌یه به به‌ستنی لاستیكی تایبه‌ت، یان به لێدانیش ره‌گه‌كان نابیندرێنه‌وه. به‌ڵام به‌و ئامێره به‌ئاسانی ده‌كه‌ونه به‌رچاو. زۆر جار ده‌ركه‌وتووه كه به هه‌ڵه ده‌رزی لێدراوه و هه‌ڵه‌كه‌ش بۆ نه‌دۆزینه‌وه‌ی ره‌گ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م ئامێره هه‌م یاریده‌ده‌ری پزیشكه و هه‌م هۆكارێكه بۆ ته‌ندروستی نه‌خۆش.
ته‌كنه‌لۆژییه‌كه له‌مه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ره‌گه‌كانی خوێن رێژه‌یه‌كی زۆر دی ئوكسیدی كاربۆن، ئۆكسجین و هیمۆگلۆبین له‌خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام به‌هۆی تیشكی سه‌رووی سووره‌وه ره‌گه‌كان به‌باشی نیشان ده‌درێن، ئه‌م ئامێره له نه‌خۆشخانه‌كان و تاقیگەكاندا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.
