لە بازنەی ئاڵتوونەوە بەرەو بازنەی هۆشمەند

لە بازنەی ئاڵتوونەوە بەرەو بازنەی هۆشمەند
لە بازنەی ئاڵتوونەوە بەرەو بازنەی هۆشمەند
جاران خشڵ و ئاڵتوون دەبوونە مەچەكبەند و بازنەی ئافرەتان، بەڵام لەم سەردەمەدا پێدەچێ مەچەكبەند و بازووبەندی هۆشمەندی دیجیتالی جێگای بگرێتەوە. كۆمپانیای ئەنتەل نوێترین بازنەی هۆشمەندی خۆی بەناوی MICA خستەڕوو، جیاوازی ئەم مەچەكبەندە لەگەڵ ئەوانی دیكە ئەوەیە ستایلەكەی تایبەتە بە ئافرەتان.
مەچەكبەندەكە هەندێك گرانبەهایە، چونكە جیا لەوەی ژیرۆكەیە، پێكهاتەكەشی لە پێستی مار و بەرد گرانبەها و مروارییە. بوارە هۆشمەندەكەی لەوانەدا كۆدەبێتەوە، نەوەی نوێی تۆڕی پەیوەندییەكانی G3 پشتیوانی دەكات، شاشەكەی لە جۆری OLEDیەو هەندێكیش چەماوەیە. دەستبەندەكە لە رێی كۆمپیوتەرەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، لەپێشدا كورتەپەیامەكانی بۆ دادەنرێن وەك “پاشان پەیوەندیت پێوە دەكەم” یان “چاوەڕوان بە” یان “لە كۆبوونەوەم”. باترییەكەی هەتا 48 كاتژمێر دانابەزێت.
Top