بچووكترین رۆتێری وایه‌رله‌یس
“رۆتێر” ماوه‌یه‌كی زۆر نییه له بازنه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مدا خۆی ده‌بینێته‌وه، رۆتێر ئه‌و ئامێره‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئه‌نته‌رنێت به شێوه‌ی وایه‌رله‌یسه له‌نێوان چه‌ند ئامێردا. رۆتێره نوێیه‌كه به‌ناوی TL-WR702Nـه. له‌ریزی ئامێره بچووكه‌كان دێت. بۆ ئه‌و ئه‌و كه‌سانه ده‌گونجێت كه هه‌میشه له گه‌شت و گهڕاندانه. رۆتێرهكه قه‌واره‌كه‌ی 6 له 6 دایه، و بارستاییه‌كه‌ی ته‌نیا 18 ملمه. گشت ئه‌و توانایه‌شی هه‌یه كه له رۆتێرێكی به قه‌واره‌ی مه‌زندا هه‌یه. ئه‌م ئامێره بچووكه، وه‌ك ئامێرێكی ئه‌كسیس پوینت، رۆتێر، كلاینت سوودی لێوه‌رده‌گیرێ. هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی تایبه‌تن به سیسته‌می وایه‌رله‌یسی گواستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت له‌م رۆتێره بچووكه‌دا هه‌یه.
