كۆمپیوته‌رێكی سه‌رنجڕاكێش بێ كیبۆرد و ماوس
كۆمپانیای مه‌زنی مایكرۆسۆفت چەندین ساڵه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر داتاشۆ (پرۆجیكتۆر) ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كه شوێنی كیبۆرد و ماوسی كۆمپیوته‌ر بگرێته‌وه، تاكو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئامانجی خۆی، به‌ڵام كۆمپانیای HP له‌م رۆژانه‌دا كۆمپیوته‌رێكی به‌رهه‌م هێناوه كه داتاشۆی هه‌یه و له‌بری ماوس تاج په‌دێكی له‌مسی هه‌ندێك گه‌وره‌ی بۆ داندراوه، ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه sproutه. له‌م كۆمپیوته‌ره‌دا هه‌وڵدراوه كیبۆرد و ماوس نه‌مێنێت. شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه 23 ئینجه، له خواره‌وه‌ی كۆمپیوته‌ری سه‌رمێزی سپرۆت تاج په‌دێكی له‌مسی داندراوه. داتاشۆ واته (پرۆژكتۆره)هكه له‌سه‌ره‌وه داندراوه و كامێرای جۆری Realsense 3D ئه‌نته‌لی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ كامێرایه‌كی 16 مێگاپیكسل، هه‌روه‌ها داتاشۆی جۆری DLP. سیسته‌می ویندۆز و چه‌ندین پڕۆگرامی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ره‌كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ن. ئه‌م كۆمپیوته‌ره زیاتر بۆ كاری گرافیك و دیزاینی گۆڤار و رۆژنامه و هه‌روه‌ها كاری ستۆدیۆی فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه و مونتاجی فیلم گونجاوه.
