گەسكی كارەبایی زیرەك چاودێری پاقژیی ماڵەوە دەكات
گەسكی كارەبایی توانیویەتی حەسانەوەیەكی باش بە خانمی ماڵەوە ببەخشێت و لەگەڵ ئەوەشدا پاقژی و خاوێنییەكەیشی لەگەڵ گەسكی دەست بەراورد ناكرێت، ئەدی ئەگەر گەسكەكە هۆشمەند بێت و بەبێ هیچ فەرمانێك، یان بەدەستەوە گرتنێك خۆی هەموو ژوورەكان خاوێن بكاتەوە دەبێ چۆن بێت؟!
كۆمپانیایەك گەسكێكی كارەبایی بەناوی Dyshon 360 Eye بەرهەم هێناوە كە بە چاوە ئەلكترۆنییەكان هەست بە پیسی و خاوێنی ژوورەكان دەكات، مۆبڵ و قەنەفەكان دەناسێت، كامێرایەكی لەگەڵدایە دەتوانێت لە دوورەوە شوێنە پیسەكان ببینێت، گەسكەكە ئەگەر هەستی بەوە كرد كە شەحنەكەی دابەزیوە خۆی دەچێتە شوێنی شەحنكردنەوە و خۆی شەحن دەكاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید و iosیش دەگونجێت، بەهۆی پڕۆگرامێك كە دەخرێتە سەر مۆبایل دەكرێت بە مۆبایلەكەت كۆنترۆڵی بكەی. كۆمپانیای بەرهەمهێنی گەسكە كارەباییەكە رایدەگەیەنێت كە ئەندازیارانی گەسكی كارەبایی ناوبراو 16 ساڵ بۆ سەركەوتنی ئەم بەرهەمە هەوڵیانداوە.
