نوێترین خزمەتگوزاری گرنگ لە گوگڵەوە

نوێترین خزمەتگوزاری گرنگ لە گوگڵەوە
نوێترین خزمەتگوزاری گرنگ لە گوگڵەوە
گوگڵ، كۆمپانیا مەزنەكەی داینەمۆ و بە دواداگەڕانی ئینتەرنێت، لەم رۆژانەدا نیازی هەیە گۆڕانكارییەكی نوێ و بەرچاو لە ئیمێلەكەیدا واتە (جیمێل) پێكبێنێ، بۆ ئەم مەبەستە پڕۆگرامێكی نوێی بەناوی inbox داهێناوە كە ئەم ئەپلكەیشنە خزمەتگوزاری بەرچاو لەخۆی دەگرێت، هەرچەندە گوگل بە تەما نییە ئەم خزمەتگوزارییە شوێنگرەوەی gmail بێت بەڵكو نیازی هەیە خزمەتگوزارییەكی سەربەخۆ بێت.
خزمەتگوزارییەكە بەم شێوەیە، تایبەتمەندی bundlies هەیە كە لەم خزمەتگوزارییەدا ئێمێلە وێكچووەكان پێكەوە ریزبەندی دەكرێن و فۆلدەری تایبەتیان بۆ دادەنرێ، بۆ نموونە گشت ئەو پەیامانەی تایبەتن بە بانك و حیسابە ئیدارییەكان دەخرێنە فۆلدەرێكەوە. تایبەتمەندییەكی دیكەی تێدایە بەناوی highlights كە ئیمێلە گرنگەكان دەخاتە ریزی سەرەوە، بۆ نموونە پڕۆگرامەكانی تایبەت بە گەشتوگەڕان و سەفەر بە فڕۆكە، وێنەی هاوڕێیان، رووداو و بۆنەكان لەم ریزەدان، هەروەها زانیارییە گرنگەكان لە وێبدا كۆدەكاتەوە و لەم بەشەدا نیشان دەدرێن. خزمەتگوزارییەكی دیكەی inbox تایبەتمەندی reminders ە كە لەودا پەیامەكانی بیرخەرەوە رێكدەخرێن و بە زەنگ لێدانێك خاوەنەكەی ئاگادار دەكاتەوە.
Top