كرۆم كۆستی گوگڵ ركابه‌رێكی جددی بۆ په‌یدا بوو
كرۆم كۆست یان فایر تیڤی یان ئامێری هاوشێوه‌ی ئه‌وانه چین و چ سوودێكیان هه‌یه، پێشتریش له‌سه‌ر به‌شێك له‌وانه زانیاری له‌م فایلی ئایتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ بیرهێنانەوه‌ی زیاتر، ئه‌و ئامێرانه قه‌واره‌یان به قه‌د فلاش میمۆرییه‌ك ده‌بێت و ده‌خرێنه شوێنی USB ته‌له‌ڤزیۆن كه زۆربه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌م شوێنه‌یان هه‌یه، دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی وای –فای له‌نێوان مۆبایل و ته‌بلێت و كۆمپیوته‌ر و ئامێره‌كانی دیكه دا چێ ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌توانی فیلم، وێنه و گۆرانی و ته‌نانه‌ت سایتی یۆتیبیش له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ت به كوالێتی به‌رزتر ببینی، ئه‌م ئامێره ئه‌وكاتانه زۆر گونجاوه كه نیازت هه‌یه فیلمێكی سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت به هه‌موو ئه‌ندامانی ماڵه‌وه نیشان بده‌ی ئیدی پێویست ناكات مۆبایله‌كه ده‌ستاوده‌ست بگێڕێ، بگره له رێگەی ئه‌و جۆره ئامێرانه راسته‌وخۆ فیلمه‌كه له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن ببینه.
له‌م رۆژانه‌دا كۆمپانیای ئامازۆن كه زۆرترین چالاكی له بواری به‌رهه‌مهێنانی كتێبخوێنی دیجیتالییه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ئامێری fire-TV-stick به‌رهه‌م هێناوه، كه ركابه‌ری له‌گه‌ڵ كرۆم كۆستی گوگڵ ده‌كات. جگه له نیشاندانی فیلم و ڤیدیۆیه‌كانی سه‌ر مۆبایل تۆڕی ڤیدیۆیی ئامازۆنیش ده‌كاته‌وه. رامی ئامێری ناوبراو یه‌ك گێگابایته، میمۆری ناوخۆیی 8 گیگابایت و دوو سیسته‌می وای-فای له‌سه‌ره.
