سپیكه‌رێكی پۆرتێبڵ وزه‌یه‌كی زۆر له‌خۆیدا راده‌گرێ
سپیكه‌ر ئه‌گه‌رچی له جیهانی دیجیتالی نوێ‌دا كه‌وتونه‌ته په‌راوێزه‌وه، به‌ڵام گرنگی ئه‌م ئامێره كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه له سه‌یران و گه‌شتدای و نیازت هه‌یه لە گۆرانی و ئاوازێكی سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت گوێ بگری و گشت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵتدان لێی سوودمه‌ند بن، یان ئه‌وكاته‌ی له خولێك، یان وانه‌یه‌ك نیازت هه‌یه فایلێكی ده‌نگی بۆ ئه‌وانه لێبده‌ی و دانیشتووانی شوێنه‌كه گشتیان لێی سوودمه‌ند بن.
سپیكه‌ری بلوتوسی پورتێبڵ یه‌كێكن له‌و ئامێرانه‌ی كه هه‌ڵگرتنیان ئاسانه و ئاستی به‌رزی ده‌نگیشیان باشه، جگه له‌وه‌ش وایه‌ریشی له‌گه‌ڵ نییه، به‌ڵكو له رێگەی بلوتوسه‌وه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كان له په‌یوه‌ندی داده‌بن، سپیكه‌ری جۆری beoplayA2 یه‌كێكه له‌م سپیكه‌رانه چونكه كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی رایده‌گه‌یه‌نێت كه تا 24 كاتژمێر پێویست به شه‌حنكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ناكاته‌وه. سپیكه‌ره‌كه خاوه‌نی سێ ره‌نگی ره‌ساسی، سه‌وزو ره‌شه. كێشی سپیكه‌ره‌كه زۆر نییه. هێزی به‌رزی ده‌نگی 55 هێرتز تا 24 كیلۆهێرتزه.
