بچووكترین داتاشۆی پۆرتێبڵ
وشه‌ی بچووكترین، یان گه‌وره‌ترین، یان ته‌نكترین و سووكترین له جیهانی دیجیتالیدا ماوه‌یه‌كی زۆر جێگیر نابن، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر مۆبایلێك وه‌ك ته‌نكترین مۆبایل ده‌ناسرێ، سبه‌ی كۆمپانیایه‌كی دیكه پێوانه‌كه‌ی ده‌شكێنێ، بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ش هه‌روایه. ئێستا هه‌تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییه بچووكترین داتاشۆی (ڤیدیۆی پرۆژكتۆر)ی پۆرتێبڵ واته ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگرتنیان ئاسانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای LGیه‌وه به‌رهه‌م هاتووه. كێشی ئه‌م داتاشۆیه 450 گرامه، كه ئه‌مه بۆ ڤیدیۆ پرۆژكتۆر كێشێكی زۆر كه‌مه. به‌هۆی ئه‌م داتاشۆیه‌وه ده‌توانی ماڵه‌كه‌ت بكه‌ی به سینه‌ما. داتاشۆیه‌كه كه به HD mini bem300 ناسراوه به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای LG ئامێرێكی هۆشمه‌نده بۆ هه‌موو شوێن و هه‌مو كاتێك گونجاوه. ئه‌و ئامێره تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌ی تێدایه كه له شوێنی رێك چ له ماڵ و چ له ده‌ره‌وه بیكه‌ی به شاشه‌یه‌كی گه‌وره. ئه‌گه‌ر رۆژانه 8 كاتژمێر سوودی لێوه‌ربگیردرێت هه‌تا 10 ساڵ كارایی خۆی له‌ده‌ست نادات. داتاشۆیه‌كه راسته‌وخۆ له مۆبایل و لاپ‌تۆپ و ته‌بلێت و هه‌روه‌ها درایڤی USB ده‌خرێت و توانای نیشاندانی فیلمه‌كانی سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان هه‌یه.
