كامێرای پلۆراید و سیستەمی ئەندرۆید

كامێرای پلۆراید و سیستەمی ئەندرۆید
كامێرای پلۆراید و سیستەمی ئەندرۆید
كامێرای پلۆراید بەو كامێرایانە دەگوترێت كە هەركە وێنەیەكی گرت، خودی كامێراكە وێنەكە دەخاتە سەر كاغەزێكی تایبەتیی وێنە، ساڵانی حەفتا و هەشتاكان ئەم كامێرایە زۆر بوو، بەتایبەت لە سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەكان.
لەم دواییەدا كۆمپانیایەك كامێرایەكی دیجیتالی پلۆرایدی بەناوی socialmatic بەرهەم هێنا، كە هەتا ئێستا نەكەوتۆتە بازاڕەوە. كامێراكە دوو وێنە لە سێ ئینجدا بەكەمتر لە خولەكێك چاپ دەكات، جگە لەوەش كامێرای ناوبراو سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە و خزمەتگوزاریی وای-فای و بلوتوسی تێدایە، بەكارهێنەر دەتوانێ راستەوخۆ وێنەكان بۆ فەیسبووك و تۆیتەر بەڕێ بكات. جگە لەوەی كە كامێراكە 14 میگاپیكسلە، كامێرایەكی 2 میگاپیكسلیشی لە پێشەوە هەیە.
Top