جل شۆری هۆشمەندی سامسۆنگ

جل شۆری  هۆشمەندی سامسۆنگ
جل شۆری هۆشمەندی سامسۆنگ

ئایا جلشۆریش هاتۆتە ناو ریزی ئامێرە دیجیتالییەكان و شوێنێك لە جیهانی ئایتیدا دەگرێت؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەبێت بڵێین: بەڵێ لە داهاتوودا جلشۆر هەر ئامێرێكی جلشۆردنی ئاسایی نابێت، هەر بۆ نموونە: چاوێك بە جلشۆری هۆشمەندی (سامسۆنگ)دا دەخشێنین.
جلشۆری سامسۆنگ كە بە crystal blue ناسراوە ناتە كریستالی شین، جلشۆرێكی تەواو هۆشمەندە، لە رێگەی دوورەوەو بە وای-فای كۆنترۆڵ دەكرێت. تەنانەت ئەگەر لە ماڵیش نەبیت، دەتوانی بە مۆبایل فەرمانی شوشتنی پێ بدەی و قۆناخەكانی شۆشتن لە رێگەی دوورەوە ببینی. بۆ نموونە: لە شوێنی كارەكەتی دەتوانی بە ئەپلكەیشنێكی تایبەت كە لەسەر مۆبایلەكەتە ببینی ئێستا لە چ قۆناغێكی شوشتندایە.
تایبەتمەندییەكی گرنگی جلشۆرەكە بەرنامەی شوشتنی هۆشمەندە، واتە Auto optimal washـە. بەم پڕۆگرامە سەرەتا چوار هەستەوەر، زانیاری تایبەت بە ئەو جلانەی كە لە ناو جلشۆرەكەدان، وەك سایزەكانیان، رێژەی پیسبوونیان، رێژەی ئەو ئاو و ماددە پاككەرەوەی كە بۆ خاوێن بوونەوەی ئەم جلانە پێویستن لێكدەداتەوە. پاشان بەپێی ئەم زانیارییانە گونجاوترین شێوازی شوشتن، وەك گەرمی و رێژەی ئاو، كات، رێژەی لە ئاودانەكان. دیاری دەكات. هەروەها شوێنی ماددەی پاككەرەوە بەپێی پێویست ماددە لەخۆیدا هەڵدەگرێت، پێویست ناكات بۆ هەر جارێك ماددەی پاككەرەوەی تێبكرێت.
شاشەی تەواو لەمسی، یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی ئەم جلشۆرە هۆشمەندە، چونكە پڕۆگرامی پێویستی بۆ ئاسانكاری بەكارهێنانی جلشۆرەكە تێدایە. تەكنەلۆژیای Eco bubble كە لەم جلشۆرەدا بەكار هاتووە دەبێتە هۆی زوو تواندنەوەی ماددەی پاككەرەوە و كردنی بە كەفێكی زۆر بۆ ئەوەی كە بچێتە ناو جلەكانەوە.
Top