كامێرای وایەرلەیس و دیتن لە شەودا
كۆمپانیای ئێلكام نوێترین كامێرای بێ وایەری دیتن لە شەودا بە كوالیتی HD بەناوی NCC-EWNP100WH خستە بازاڕ، بەهۆی ئەم كامێرایەوە دەكرێت لە هەر ماڵێك، یان شوێنێك لە شەودا بە كوالیتی HD فیلم هەڵبگرییەوە. كامێرای ئاماژە بۆ كراو توانای ئەوەی هەیە بچێتە سەر تۆڕەكان و لە هەر شوێنێك خەت هەبێت سوودی لێوەربگیرێت.
كامێراكە دوو سپیكەر و مایكرۆفۆنێكی لەسەرە و بە ویستی بەكارهێنەرەكەی دەسووڕێنرێت. تەنانەت لە تاریكەشەوێكی ئەنگوستەچاویشدا وێنەی رەش و سپی بە كوالیتی بەرز دەگرێت. هەروەها خاوەنی پۆرتی SD،LAN، audioیشە كە ئەم تایبەتمەندییانەش تایبەتن بە دەنگ و بەرزكردنی كوالیتی دەنگ.
