ئایا مۆبایلی زیره‌كی Oppo N3 ركابه‌رێكی به‌هێزی ئایفۆن 6 ده‌بێت؟
ئایفۆن 6 كه‌وته بازاڕه‌وه و بێگومان ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پلن له‌مێژبوو چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده دوای ئه‌وه له‌م سه‌ره‌ی دیكه‌ی گۆی زه‌وی واته له كۆریا كۆمپانیای سامسۆنگ گه‌لاكسی 6ی وه‌ك ركابه‌رێكی به‌هێزی ئایفۆن 6 خسته‌بازاڕه‌وه. جیهانی دیجیتالی سه‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له‌م ركابه‌رییانه‌دا ده‌بینێ، له‌م دواییه‌شدا كۆمپانیای ئۆپۆی چینی مۆبایلی هۆشمه‌ندی Oppo N3ی خسته بازاڕه‌وه، به‌شێك له خزمه‌تگوزاری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه‌ن.
هه‌رچه‌نده له‌م هه‌رێمه‌دا كه باسی به‌رهه‌می چینی ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر زه‌ین بۆ لای كوالیتی خراپ و بێ سوود ده‌ڕوات، به‌ڵام هه‌موو چینییه‌ك چینی نییه!! مۆبایلی زیره‌كی OPPO N3 له ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ئایفۆن دایه. تایبه‌تمه‌ندی ئۆپۆ بوونی كامێرای 16 میگاپیسكل، به جۆرێك كه خۆی ده‌ركی لێكجیا كردنه‌وه‌ی مرۆڤ و شتی دیكه‌ی هه‌یه، كامێراكه 206 پله به ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێتەوە و بۆ گرتنی وێنه له پێشه‌وه وێنه‌ی پانۆرامایی زۆر گونجاوه. وێنه‌ی پانۆرامایی ئه‌م كامێرایه به كوالیتی 64 میگاپیكسله. هه‌روه‌ها دانانی په‌نجه مۆری هه‌یه. به كوالیتی k4 فیلم هه‌ڵده‌گرێته‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ گشت مۆبایله هاوشێوه‌كانی جیا ده‌كاته‌وه بوونی ریمۆت كۆنترۆڵێكی بچووكه به‌ناوی O-klick كه تایبه‌ته به مۆبایله‌كه. ریمۆت كۆنترۆڵه‌كه بۆ كۆنترۆڵی ده‌نگ، سووڕاندنی كامێراكه‌یه.
