مایكرۆسۆفت و بازوبەندە هۆشمه‌نده‌كه‌ی
پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌رهه‌مهێنانی بازوبه‌ندی هۆشمه‌ند له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفته‌وه له ئاكامدا بازووبه‌نده‌كه كه‌وته بازاڕه‌وه، بازووبه‌نده‌كه كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 60 گرامه و له‌گه‌ڵ سیسته‌می ویندۆز فۆن، ئه‌ندرۆید و ios ده‌گونجێت، چه‌ندین هه‌سته‌وه‌ری وه‌ك هه‌سته‌وه‌ری لێدانی دڵ، پێوانی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ، رێكخستن و نیشاندانی كاتی خه‌و، پێوانی مه‌ودای رۆیشتن و ماوه‌ی رۆیشتن، ئه‌مانه له‌تایبه‌تمه‌ندی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بازووبهندهكهن، ئه‌م خزمهتگوزارییانهشی هیچ په‌یوه‌ندی به سیسته‌می مۆبایلێكی هۆشمه‌ند، یان تهبلتێك نییە.
شاشه بچووكه‌كه‌ی بازوبهنده هۆشمه‌نده‌كه له‌جۆری TFTیه كه ته‌نیا 1.4 ئینجه. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت زانیاری له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ك كورته‌په‌یام و فه‌یسبووك و تویته‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بازووبه‌نده ببینێ. بازووبه‌نده‌كه به سیسته‌می بلوتۆسی 4 له‌گه‌ڵ مۆبایل و ئامێره‌كانی دیكه دەبەسترێت و هه‌تا 48 كاتژمێر پێویستی به شه‌حنكردنه‌وه نییه.
