ئاگاداری سیخوڕیكردنی لایتی مۆبایله‌كانتان بن
مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان زۆربه‌یان چه‌ندین ئه‌پلكه‌یشینی تایبه‌ت به لایتیان هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه فلاشی كامێرای مۆبایله‌كه ده‌بێته لایتێكی به‌هێز و بۆ كاتی گونجاو و شوێنی تاریك سوودی لێوه‌رده‌گیردرێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كی نوێ به ملیۆنان كه‌س كه ئه‌پلكه‌یشینی لایتیان خستۆته سه‌ر مۆبایله‌كانیان بوونه‌ته ئامانجی سیخوڕی به‌سه‌رداكردن.
ئەو سیخوڕیكردنە بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی شوێنی به‌كارهێنه‌ری مۆبایل، زانیاری سه‌باره‌ت به به‌كارهێنه‌ری مۆبایل، گوێدان به په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی كورته‌په‌یامه‌كانیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌م ئه‌پلكه‌یشنانه له‌لایه‌ن هاككه‌ر و دزانی دیجیتالی به‌رهه‌م هاتوون، تاكو بتوانن له رێگەی ئه‌وانه‌وه كۆدی بانكی به‌كار هێنه‌ران بزاندرێت. بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌مه نه‌بێته مه‌ترسی كه هه‌موو ئه‌پلكه‌یشنێكی لایت وایه به‌ڵكو زۆربه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ن. هه‌وڵ بده‌ن ئه‌پلكه‌یشن واته پڕۆگرامی مۆبایل له كۆمپانیا ناسراوه‌كان وه‌ربگرن.
