كۆمپیوتەرێكی زۆر بچووك بە دڵێكی گەورەوە
دە ساڵ بەر لە ئێستا رەنگە بە زەینتاندا نەهاتبا كە كۆمپیوتەرێكی بچووك بەقەد فلاش میمۆرییەك بە خێرایی و لێكدانەوەیەكی زۆرەوە چێ بكرێ، بەڵام هەروەك دەبینن كۆمپیوتەری زۆر بچووكی ARM-D01 كە تەنیا چوار ئینج دەبێت و كێشەكەی 46 گرامە، بەرهەم هاتووە، كۆمپیوتەرێك كە بە ئاسانی هەڵدەگیرێت و زۆربەی ئەركی كۆمپیوتەرە مەزنەكانیش ئەنجام دەدات، بچووك بەڵام مەزن! خێراییەكەی 1.33 گیگاهێرتزە، خێراییەك كە دە ساڵ لەمەوبەر كۆمپیوتەرە مەزنەكان بەم شێوەیە بوون.
كۆمپیوتەرەكە پۆرتێك واتە كەلێنێكی دانانی كێبڵی HDMI و دوو پۆرتی USB و شوێنی دانانی میمۆری كارت و بلوتوس و وای-فای هەیە. هاردەكەی 32 گیگابایتە. لەگەڵ گشت سیستەمێكی وەك ئەندرۆید و ویندۆز و لینۆكس دەگونجێت.
