پرۆگرامێك بۆ چێكردنی ســــایت به ئاسانترین شێواز
بۆ چێكردنی سایت واتە ماڵپەڕێكی تایبەت بەخۆت، یان بە كۆمپانیا، یان بە نووسینگەكەت پێویستیت بە زانیاری تایبەت بە چێكردنی سایتە كە رەنگە هەموو كەس ئەو شارەزاییەی نەبێت، چونكە پێویستی بە زانیاری سەبارەت بە كۆدەكانی HTMLـە، بەڵام گەر نیازت هەیە، بەبێ هیچ زانیارییەك و لە رێگەی دیكەوە و بە شێوازێكی ئاسان ماڵپەڕێك بۆ خۆت چێبكەی ئەوە لە پڕۆگرامی Easy website pro سوود وەربگرە.
پڕۆگرامی ئاماژە بۆكراو یەكێكە لە پڕۆگرامە نوێ و جیاوازەكانی دیزاین و دانانی سایت. لەم پڕۆگرامەدا دەتوانی خۆت رووكاری سایتەكەت هەڵبژێری كە چەندین رووكاری تێدایە، خۆت باكگراوەندی ماڵپەڕەكەت دیاری بكەی. لە ماڵپەڕەكەتدا دەتوانی كلیپ، وێنە، لۆگۆ، دوگمە، ئەنیمەیشن، فلاش و مۆسیقای تایبەت بەخۆت تەنیا بە كلیكێك دابنێی. هەركاتێكیش حەزت لێ بوو، دەتوانی دەستكاری رووكاری سایتەكەت بكەی.
