مەچەكبەندێك لە مەتـرسی ئاگادارت دەكاتەوە
مەچەكبەندی دیجیتالی كە چەندین جار توانا و جۆرەكانیمان لەم فایلە ئایتییەدا بڵاوكردۆتەوە، گرنگی و توانا و رۆڵی جۆراجۆریان هەیە، زۆربەیان تایبەتن بە تەندروستیی جەستەیی بەكارهێنەرەكەی، بەڵام مەچەكبەندی جۆری SpotNsave كە لە رێگەی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت، خزمەتگوزارییەكی زۆر گرنگی تێدایە، بەتایبەتی لەسەردەمە مەترسییەكاندا. بۆ نموونە بەكارهێنەری مەچەكبەندەكە لە شوێنێكە لەناكاو تووشی هەڕەشە و مەترسی دەبێت و ڕێگای پێنادرێت تەلەفۆن بۆ كەسانی نزیكی بكات، بەتایبەتی لەم قۆناغەی ئێستای عێراقدا كە مەترسییە لابەلاكان گەلێكن، تەنیا بە دەست راوەشاندنێك مەچەكبەندەكە كورتەپەیامێك كە پێشووتر تێیدا تۆماركراوە، بۆ نزیكترین كەست بەڕێ دەكات و لە مەترسییەكەت و شوێنی مەترسییەكە ئاگاداری دەكاتەوە. مەچەكبەندەكە ئۆتۆماتیكی بە هەر دوو خولەك جارێك شوێنی بەكارهێنەرەكەی بە سوودوەرگرتن لە نەخشەی گوگڵ دەستنیشان دەكات.
