ئامێرێك بۆ پهتا ونهخۆشییهكانی وهرزی سهرما
وەرزی زستان بەڕێوەیە، نەخۆشی و پەتاكانی وەرزی زستان وەك پەسیو و كۆخە و نەخۆشی دیكە بەرهەمی ئەم وەرزە ساردەن. لەم وەرزە ساردە زۆر رێوشوێن دەگرێنە بەر بۆ ئەوەی كە لەم نەخۆشییانە بە دوور بین، وەك جلی گەرم و ژووری گەرم...
ئەم ئامێرەی كە وێنەكەی لێرەدا دەیبینن هی كۆمپانیای (دایسۆن)ە و بۆ وەرزی ساردە، ئەركی ئامێرەكە پاڵاوتنی هەوا و شێداركردنی ژوورە، چونكە ڤایرۆسەكانی تایبەت بە سەرما لە شوێنی شێداردا خۆیان ناگرن. ئەركی ئامێرەكە ئەوەیە لە سەرەتادا هەوای ناتەندروست بپاڵێوێ و دواتر هەڵمێكی بۆنخۆش بڵاوبكاتەوە.
“جیمیس دایسۆن” بەڕێوەبەری كۆمپانیای دایسۆن رایوایە: ئامانجی سەرەكی چێكردنی ئەم ئامێرە بۆ ئەوەیە پێش بە نەخۆشییەكانی سەرمابوون و پەسیو بگرێت. ئامێرەكە لەسەرەتادا ئاوی ناو ئامێرەكە بە تیشكی سەرووی وەنەوەشەیی پاك دەكاتەوەو پاشان هەڵمی ئاو بڵاودەكاتەوە كە گوایە 99%ی باكترییەكان بەهۆی ئەم هەڵمەوە لەناو دەچن. ئامێرەكە 18 كاتژمێر بەبێ شەحن كار دەكات، هەروەها كۆنترۆڵ لە رێگەی دووری هەیە دەكرێت پلەكانی بەپێی كاتەكانی رۆژ رێك بخەی، جێگەی ئاماژەیە دەكرێت ئەو ئامێرە لە وەرزی هاوینیشدا لەبری پانكە سوودی لێوەربگیرێت.
