چاوخشاندنێك به سه‌ركه‌وتـــووترین شه‌حنكه‌ره‌وه پورتێبڵه‌كان
شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی پورتێبل كه زاراوه‌ی ناو بازاڕ به (شه‌حنی سه‌فه‌ری) ناسراوه، ئه‌و باترییانه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا خۆیان به‌هۆی وزه‌ی كاره‌باوه شه‌حن ده‌بنه‌وه، دواتر ده‌توانن ئامرازه دیجیتالییه‌كانی وه‌ك مۆبایل، كامێرا، ته‌بلێت...تاد، بارگاوی واته شه‌حن بكه‌نه‌وه. ئه‌م شه‌حنكه‌ره‌وه سه‌فه‌ريیانه (شارژێر پورتێبڵ) كه ناوه بازاڕییه‌كه‌ی ته‌واو گونجاوه واته شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌ك كه له كاتی سه‌فه‌ر و گه‌شت و گه‌ڕاندا ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌ش سوودێكی زۆر بە خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نموونه بۆ گه‌شت و گه‌ڕان چوویته سه‌ر یه‌كێك له چیا به‌رزه‌كان و به‌هیچ جۆرێك ده‌ستت به‌كاره‌با راناگا، نیازت هه‌یه وێنه‌یه‌ك له‌م دیمه‌نه دڵڕفێنانه هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام، مۆبایله‌كه‌ت، یان كامێراكه‌ت ته‌واو شه‌حنی دابه‌زیوه، ئه‌وكات نه ده‌توانی په‌یوه‌ندی بكه‌ی و نه وێنه‌یه‌ك بگری، شه‌حنه سه‌فه‌رییه‌كان بۆ ئه‌م كاتانه به‌ڕاستی گونجاون، لێره‌دا چاوێك به‌سه‌ر چه‌ند شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی سه‌فه‌ری (شارژێر پورتێبڵ)دا ده‌خشێنین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان باس ده‌كه‌ین.
شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی جۆری
Oyama Power Bank with Lightning cable
له‌و شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌ر به‌باشی سوودی لێ ببینێ، كێبڵه‌كه‌یان به ئاماده‌یی بۆ داناوه، تاكو پێویست به كێبڵی دیكه نه‌كات. هێزی باتری له‌م شه‌حنكه‌ره‌وه پۆرتێبڵه‌دا 1500mah كه ئه‌مه‌ش توانایه‌كی تا راده‌یه‌ك گونجاوه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل.
