پڕۆگرامێكی گرنگ بۆ ناسین و دیتنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی درایڤه‌كان
دۆزینه‌وه و ناساندنی سهختهئامرازێك به سیسته‌می ویندۆز كه به زمانی كۆمپیوته‌ر پێی ده‌گوترێت (ئینستۆل درایڤێر) و له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌نیا به كورتكراوه‌ی (ته‌عریف) كه‌وتۆته سه‌ر زمان، له‌كاتی دانانه‌وه‌ی سیسته‌می ویندۆزدا زۆر پێویسته، ئه‌گه‌ر سیسته‌می ویندۆز درایڤێك بۆ نموونه كیبۆرد، ماوس، ده‌نگ، تۆڕ...تاد نه‌ناسێ ئه‌وه گرفتێكی گه‌وره رووده‌دات، ئه‌م سه‌خته ئامرازه به كۆمپیوته‌ر په‌یوه‌ند نادرێت.
له ویندۆزی 7 به دواوه گرفته‌كه تا راده‌یه‌ك ئاسان بۆته‌وه چونكه سیسته‌می 7 و 8 خۆیان ئۆتۆماتیكی ته‌عریفه‌كان ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك درایڤ هه‌ن كه پێویستیان به ناساندنه.
ونبوونی درایڤه‌كان، كۆن بوونیان، دۆزینه‌وه‌و دابه‌زاندنیان پێشووتر گرفت بوو، لێره‌دا پڕۆگرامێكتان پێ ده‌ناسێنین كه له‌م بواره‌دا له ریزی یه‌كه‌مدایه. پڕۆگرامی DriverPack Solution كه له‌م دواییه‌دا ڤێرژنی نوێی كه‌وتۆته بازاڕه‌وه، ئه‌م پڕۆگرامه له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه كه ئۆتۆماتیكی درایڤه‌كان له‌نێو هه‌زاران درایڤدا ده‌دۆزێته‌وه، گشت جۆری لاپتۆپه‌كان، سیسته‌مه‌كان، مهزهلبۆردهكان...تاد ده‌ناسێ. هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندی پڕۆگرامه‌كه ئه‌مانه‌ن:
- هه‌زاران ته‌عریفی تێدایه.
- ئۆتۆماتیكی درایڤه‌كان داده‌به‌زێنێ.
- نوێكردنه‌وه‌ی دراڤهكان به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیك.
- ئه‌گه‌ر درایڤێك له‌ناو خۆیدا نه‌بێت، له ئینته‌رنێتدا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت و دایده‌به‌زێنێت. ئه‌مانه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیكه له‌م پڕۆگرامه‌دا هه‌ن.
