مینی كۆمپیوته‌ری ماك كه‌مترین وزه‌ی ده‌وێت
مینی كۆمپیوته‌ر، واته كۆمپیوته‌ری بچووك كه هه‌ر به‌قه‌د كتێبێكی مام ناوه‌ندی ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌ركی كۆمپیوته‌ره مه‌زنه‌كان به باشی ئه‌نجام ده‌دات، مینی كۆمپیوته‌ر چه‌ند ساڵێكه شوێنی كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپی گرتۆته‌وه، چونكه وزه‌ی كه‌مترى ده‌وێت، هه‌روه‌ها شوێنێكی كه‌متر ده‌گرێت و كه‌متریش تێكده‌چێت.
له‌م ماوه‌یه‌دا كۆمپانیای ئه‌پڵ مینی كۆمپیوته‌رێكی بچووكی بڵاو كرده‌وه، mac miniیه‌كه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه‌ن: نه‌وه‌ی چواره‌می cpu ئه‌نته‌لی له‌سه‌ره، دوو پۆرتی ته‌ندربولت 2 و كارتی گرافیكی HD graphics له‌سه‌ره. “فیل شیله‌ر” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی ئه‌پڵ رایوایه ماك مینی به به‌راورد به گشت كۆمپیوته‌ره دیسكتۆپییه‌كان كه‌مترین وزه‌ی ده‌وێت.
كۆمپیوته‌ری ماك مینی سێ جۆری ده‌خرێنه بازاڕه‌وه، یه‌كه‌میان پرۆسیسه‌ری دوو ناوه‌كی i5 چوار گیگابایت رامه‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ 500 گیگابایت هارده‌كه‌ی.
دووه‌م، خێرایی پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی 2.6 گیگایه‌و رامه‌كه‌ی 8 گیگابایته و هارده‌كه‌ی یه‌ك ترابایته. جۆری سێه‌میان پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی i5 و 2.8 گیگا هێرتز خێراكه‌یه‌تی. هه‌شت گیگابایت رامه‌كه‌ی و یه‌ك ترابایت هارده‌كه‌یه‌تی.
