گوگل ته‌بلێت نیكسۆسی 9ی خسته‌ڕووو
له‌م ماوه‌یه‌دا گوگل ته‌بلێت نیسكۆسی 9ی خسته‌ڕوو، ته‌بلێتێك كه به‌رهه‌می بیرۆكه‌ی ئه‌ندازیاره پسپۆڕه‌كانی HTCیه. ته‌بلێتی ناوبراو دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه، شاشه‌كه‌ی 8.9 ئینجه، كوالیتی نیشاندانه‌كه‌ی QHDیه. سپیكه‌ر واته بڵندگۆكانی له جۆری BoomSoundه. رامی ته‌بلێته‌كه دوو گیگابایته. باترییه‌كه‌ی هه‌تا 9 كاتژمێر به‌ته‌واوی دانابه‌زێت.
گوگل له‌باره‌ی ته‌بلێتی نیكسۆس 9ـه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌م ته‌بلێته‌وه به راده‌یه‌ك بچووكه كه ده‌كرێت به ده‌ستێك هه‌ڵبگیردرێت، به‌راده‌یه‌كیش گه‌وره‌یه كه ده‌كرێت هه‌موو كارێكی له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
گوگل بۆ ئه‌م ته‌بلێته كیبۆردێكیشی داناوه، كیبۆرده‌كه به‌هۆی توانای راكێشانه‌وه واته موگناتیسه‌وه به نیكسۆس 9 ـوە ده‌لكێندرێت. به جۆرێك ده‌بێتە لاپتۆپێكی ته‌واو.
