ئه‌ڵقه‌یه‌كی جادوویی بۆ خـستنه‌ژێر كۆنترۆڵی ئامرازه‌كان
له دێرزه‌مانه‌وه ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، جا چ ئه‌ڵقه‌ی شا‌و خاوه‌نشكۆكان بێ كه وه‌ك مۆر سوودی لێوه‌رگیراوه، چ ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری بێت.. ورده ورده ئه‌م ئه‌ڵقانه هاتوونه‌ته ناو جیهانی دیجیتالیشه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌ڵقه‌یه‌ك چێكراوه كه له وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی دیكه له په‌نجه ده‌خرێت، به‌ڵام كاركرده‌كانی زۆرن.
به‌هۆی ئه‌ڵقه دیجیتالییه‌كه‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی چێكراوه ده‌توانی، مۆبایل، ئامرازه‌كانی ئه‌لكترۆنی ماڵه‌وه، وه‌ك سپیلیت و گه‌سكی كاره‌بایی، ته‌له‌ڤزیۆن وچاویلكه‌ی هۆشمه‌نده‌كان...تاد كۆنترۆڵ بكه‌ی. ئه‌ڵقه‌كه دوگمه‌یه‌كی بچووكی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر دایبگری وێنه‌یه‌ك به مۆبایله‌كه‌ت ده‌گری، یان گۆرانییه‌ك له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌كه‌یه‌وه، یان كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌گۆڕی.
